
هێزێكی سه‌ربازی عێراقی ده‌چنه به‌ڕه‌کانی شه‌ڕ له سوریا
ئه‌دلیب – نۆرس پرێس
ڕۆژی هەینی، هێزی سەربازی نوێی گروپه چه‌كداره‌كانی “ئه‌لئیبدال”ی عێراقی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، گەیشتنە گونده‌واری خان شێخۆ، له سوریا ئه‌وه‌ش دووەم كاروانه لە دوو مانگی ڕابردوودا كه ده‌چنه خاكی ئه‌م وه‌ڵاته.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە فیرقەی چوار بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “12 بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی سەربازی و دوو پاس بۆ گواستنەوەی چەکدارانی سەر بە گروپه‌كانی ئه‌لئیبدالی عێراقی گەیشتوونەتە یەکێک لە کێڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری خان شێخۆ لە باشووری ئیدلب.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌وه دووەم كاروانی سه‌ربازییه لە ماوەی دوو مانگدا، بەو پێیەی لە یەکی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا هێزێكی هاوشێوە گەیشتنه شاری خان شێخۆ، و لە میحوەرەکانی باشووری ئیدلب دابەشكران.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە بارهەڵگرەکان کەرەستەی سەربازی و تەقەمەنی و هەندێک کەرەستەی لۆجستی و چادریان له‌خۆوه‌گرتبوو و بڕیارە ئەمجارە ئه‌ندامه‌كانی ئه‌لئیبدال لە میحوەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ئیدلب دابەش بکرێن.
گروپه چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە باکوری سوریا، به‌سه‌ر ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشووری دیمەشق و ناوچەکانی گونده‌واری حەلەب، و هێڵەکانی پێشه‌وه لەگەڵ گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا، و شاری ئه‌دلیب بەتایبەت شاری خان شێخۆ و شاری مەعرەت ئه‌لنوعمان دابه‌ش ده‌بن.
لە بیست و هەشتی مانگی ئەیلولی ڕابردوودا، شاری مەعرەت ئه‌لنوعمان لە باشووری ئه‌دلیب، هاتنی کاروانێکی سەربازیی گروپه چه‌كداره‌كانی ئه‌لبه‌راری عێراقی تێدا بیندرا کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ئه‌و گروپه بوو له سوریا .