ههولێر – نۆرس پرێس
ئەحمەد فەکاک بەدرانی: عێراق رووبەڕووی تووندترین هێرش و پەلاماری تیرۆریستی بووەوە، و5 هەزار ناوچە و باڵەخانەی وڵاتی وێرانكراون
ئەحمەد فەکاک بەدرانی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق لە گوتەیەکدا لە ریازی پایتەختی سعودیە رایگەیاند: “عێراق رووبەڕووی تووندترین هێرش و پەلاماری تیرۆریستی بووەوە کە چوار پارێزگای باکوور و نێوەڕاستی وڵاتی گرتەوە”.
بەدرانی ههروهها گوتی، رێکخراوی داعش زیاتر لە 5 هەزار باڵەخانە و شوێنی تێکداوە، لەوانە: 108 مزگەوت، 15 مەزارگە، 19 کەنیسە، 37 قوتابخانە، 13 بازاڕ، 431 مۆزەخانە و ناوچەی شوێنەواری.
وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق، ستایشی رۆڵی ئیماراتی کرد لە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی نووری لە موسڵ و داوای لە وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، کاربکەن بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی ئەو ناوچە و شارانەی داعش زیانی گەورەی پێگەیاندن.
ساڵی 2014 رێکخراوی داعش، بەشێکی خاکی باشووری کوردستان و عێراقی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی؛ لە 10ی کانوونی یەکەمی 2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی عێراق، کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی خاکی عێراقی لەدەستی داعش راگەیاند