كوژرانی كارمه‌ندێكی ئاسایشی سه‌ربازی له گونده‌واری رۆژئاوای ده‌رعا
ده‌رعا- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی حكومه‌ت له هێرشێكی چه‌كداریدا له گونده‌واری رۆژئاوا ده‌رعای باشووری سوریا كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاری نه‌وا به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، چه‌كداری نه‌ناسراو به فیشه‌كی راسته‌وخۆ كارمه‌ندێكی ئاسایشی سه‌ربازی سه‌ر به حكومه‌تیان كرده ئامانج له ناوه‌ندی شاره‌كه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كارمه‌نده به سه‌ختی بریندارببوو، له پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی نیشتیمانی شاری نه‌وا، گیانی له‌ده‌ستدا.
ناو به ناو هێزه‌كانی حكومه‌ت له ده‌رعا رووبه‌رووی هێرش چه‌كدارانی نه‌ناسراو ده‌بنه‌وه.
دوێنی پێنج شه‌ممه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارێكی هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێڵێگی هێزه‌كانی حكومه‌ت له گونده‌واری خۆرئاوای ده‌رعا، به‌و هۆیه‌وه چوار كه‌سیان لێ برینداربوو، كه برینی دووانیان مه‌ترسی داره.