لاڤرۆڤ پێشهاتەکانی و دۆخی سوریا لەگەڵ جەربا تاوتوێدەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، لەگەڵ ئەحمەد جەربا، سەرۆکی “بەرەی ئاشتی و ئازادی” ئۆپۆزسیۆن، پێشهاتەکانی دۆخی سوریا و چارەسەرکردنی قەیرانەکەی تاوتوێ کرد.

وەزیری دەرەوەی رووسیا لەگەڵ شاندی “بەرە” بە سەرۆکایەتی جەربا لە مۆسکۆ کۆبووەوە، لەگەڵیدا تاوتوێی “پێشهاتەکانی دۆخی سوریا کرا، بە گرنگیدان بە ئەرکەکانی چالاککردنی چارەسەرێکی سیاسی هەمەلایەنە بە پێی بڕیارنامەی ژمارە 10 .2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان”، بەپێی راگەێنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا.

لە راگەێنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لایەنی رووسی “پشتیوانی جێگیری خۆی بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا دووپاتکردەوە، هەروەها جەختی لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردەوە بۆ یارمەتیدانی باشترکردنی دۆخی مرۆیی و ئاوەدانکردنەوەی سوریا دوای ململانێکان”.

هەر لەو رۆژەدا راوێژکارییەکی بەرفراوان لە نێوان جەربا و نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا، میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەفریقا بەڕێوەچوو.

سەرچاوە: ئاژانسەکان