ئەڵمانیا: فشارە نێودەوڵەتیەکان سەر رووسیا مەترسی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییان رەوانوەتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر مۆسکۆ یارمەتیدەر بووە بۆ “کۆتاییهێنان” بە ئەگەری پەرەسەندنی ئەتۆمی لە شەڕی رووسیادا دژ بە ئۆکرانیا.
شوڵتز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی “فانک”ی ئەڵمانی، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکرایەوە، رایگەیاند، مەترسییەکانی مۆسکۆ بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە شەڕی ئۆکرانیادا بەهۆی فشارە نێودەوڵەتییەکانەوە رەوینەتەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە لێدوانە مشتومڕاوییەکانی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا سەبارەت بە دابینکردنی گەرەنتی ئەمنی بۆ مۆسکۆ، شۆڵز رایگەیاند کاری سەرەتایی ئەوەیە کە “دەستبەجێ کۆتایی بە شەڕەکە بهێنرێت و هێزەکانی بکشێنێتەوە”.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، مەترسییەکانی شەڕی ئەتۆمی روو لە زیادبوونە، بەڵام مۆسکۆ بە بێباکی ئەو جۆرە چەکانە بەکارناهێنێت.
پوتین لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤدا وتی: ئێمە شێت نین، دەزانین چەکی ئەتۆمی چییە.
باس لە پەرەسەندنی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا کە لە مانگی شوباتی رابردووەوە بەردەوامە، دووبارە بووەتەوە و گەیشتووەتە ئاستی مەترسی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی.