قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێکی دیپلۆماسی باڵای رووسیا بەرەو تورکیا دەڕوات بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەسەردۆسیەی سوریا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە دووبارە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر باکووری سوریا و رۆژئاوای کوردستان، لە ئارادان.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگه یاند، شاندەکەی رووسیا به سەرۆکایەتی سێرگی ڤێرشینین جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا له گەڵ هاوتاکه تورکەکەی، سێدات ئۆنال وتووێژ دەکەن.
سەردانەکەی تورکیا لە کاتێکدایە کە ئاماژەکانی تورکیا دووبارەبوونەتەوە سەبارەت بە ئامادەیی بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق، لە بەرامبەردا دیمەشق دەڵێت، هیچ کۆبوونەوەیەکی پێش هەڵبژاردنەکانی تورکیای پێ باشتر نییە و پێویستی بە کشانەوەی تەواوی تورکیایە لە خاکی سوریا، بەپێی راپۆرتە میدیاییەکان .
پێشبینیش دەکرێت دۆسیەی سوریا لە پێشەنگی کارنامەی کۆبونەوەی داهاتووی ئەمڕۆدا بێت، کە هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەکانی ئەنقەرە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی زەمینی لە باکوری سوریا.
مۆسکۆ و ئەنقەرە پێشتر تۆمەتەکانیان بە پابەندنەبوون بە رێککەوتنەکان لەسەر پرسی سوریا ئاڵوگۆڕ کردووە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا له وەڵامی پرسیارێک له سەر سەردانەکەی رۆژی چوارشەممەی شاندی رووسیا، سکاڵایەکی دیکەی سەبارەت به “دواخستنی” رووسیا له دانوستانه دەستوورییەکانی نێوان لایەنە سورییه کان وروژاند.
کاربەدەستانی تورکیا و رووسیا پاکێجێک لەسەر دۆسییە ناوچەییەکان کۆدەکەنەوە، کە پرسەکانی پەیوەست بە دۆخی لیبیا و چەند بابەتێکی دیکەی سەبارەت بە رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لەخۆدەگرێت.