پیدەرسن: 15 ملیۆن سوری پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ چوارشەممە، گەیر پیدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا رایگەیاند، 15 ملیۆن سوری پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە.

پێدەرسن، دوای دیدارەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا، فەیسەڵ ئەلمیقداد، لە دیمەشق، وتی “لە 9 بۆ 10 ملیۆن سوری لە دۆخی هەژاریدا دەژین، نزیکەی 15 ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە، ئەمەش مایەی قبوڵکردن نییە”.

رۆژێک پێشتر، سێشەممە، پێدەرسن بە یاوەری شاندی نێودەوڵەتی  گەیشتە دیمەشقی پایتەخت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێڕەوی لیژنەی دەستوری و جنێڤ.

پێدەرسن جەختی لەوەشکردەوە، بارودۆخی ئێستا لە بەرژەوەندی هیچ کەسێکدا نییە، بۆیە “پێویستە چارەسەری ئەو بابەتانە بکەین و سەیری دۆخی پەنابەران و ئاوارەکانی ناوخۆ بکەین، ئەمە جگە لەوەی باس لە پرسی دەستبەسەرکراوان و رفێنراوەکان دەکەین”.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا کە سەردانەکەی بۆ دیمەشق “درێژەی گفتوگۆی قووڵ و بەردەوامە لەگەڵ حکومەتی سوریا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەگەڵ حکومەتی سوریا باسمان لە دۆخی باکووری سوریا و رێکارەکانی رێگریکردن لە پەرەسەندنی سوریا کردووە”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : محەمەد قازی