وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا باس له نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق ده‌كات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، “سێرگێی لاڤرۆڤ”ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری گفتوگۆ هه‌یه له نێوان ئهنقرهو دیمه‌شق له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات.
لاڤرۆڤ له میانی كۆربه‌ندێك له مۆسكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، روسیا خوازیاره هه‌ر یه‌ك له توركیا‌و سوریا، پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی تایبه‌ت به ئاسایشی سنوور كۆتایی پێبهێنن له رێگای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه.
توركیا پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كات كه رێككه‌وتننامه‌ی نامه‌ی ئهدنه كه له ساڵی 1998 له نێوان توركیا‌و سوریا مۆركراوه، رێگه‌ده‌دات به هێزه‌كانی توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ناوی خاكی سوریا ئه‌نجام بده‌ن، دژ به‌و گروپانه‌ی كه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌و وڵاته.
لاڤرۆڤ جه‌ختی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی كارده‌كات بۆ رێگریكردن له هه‌ر پێشیلكارییهك بۆ سه‌ر یه‌كێتی خاكی سوریا، ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه مۆسكۆ ئه‌نقه‌ره‌و تاران جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه كردۆته‌وه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی لوتكه‌ی كازاخستان.
وه‌كو ئاماژه كردنێك بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی ده‌كرێن به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتی: واشنتن هانی خواستی جودایی خوازی هێزه كوردییه‌كانی سوریا ده‌دات.
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گرنگه به‌ره‌ێوه‌به‌ری خۆسه‌ری باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی كه دانوستان له گه‌ل دیمه‌شق پێویسته بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوازێك له ژیانێكی هاوبه‌ش له ناو یه‌ك وڵات‌دا، له جیاتی ئه‌وه‌ی پشت به به‌ڵین و درۆكانی ئه‌مریكا ببه‌ستن.
مانگی ئابی رابردوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا راگه‌یاندبوو، سه‌ره‌رای هاوكاری ئاسایش و هه‌واڵگری نێوان توركیا‌و سوریا، روسیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه‌ناڵی گفتوگۆی زیاتر له نێوان هه‌ردوو وڵات بكاته‌وه.