سه‌رۆكی په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی واشنتن: ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا سنوورێكی دانا بۆ هێرشه‌كانی توركیا
واشنتن- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، ده‌یڤید بۆلۆك سه‌رۆكی پیه‌مانگای واشنتن بۆ توێژیینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، ئه‌مریكا سنوورێكی دانا بۆ هێرشه‌كانی توركیا، به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به داگیركردنی ناوچه‌ی نوێ له سوریادا.
بۆلۆك به دووری زانی توركیا بتوانێت ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی نوێ له سوریا ئه‌نجام بدات و به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، توركیا خوزایاره ململانێی بوونی ئه‌مریكا بكات له‌سه‌ر خاكی سوریا، به‌ڵام روبه‌رووی چه‌ندین ئاڵه‌نگاری ده‌بێته‌وه له‌و بواره‌دا، له‌وانه‌ش نیگه‌رانی روسیا به‌رامبه‌ر به هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی زه‌مینی نوێ توركیا‌و ئاماده‌یی كورده‌كان بۆ شه‌ركردن به مه‌به‌ستی پاراستنی شاره ستراتیژییه‌كانیان.
“بۆلۆك” ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ره‌ڕای بێزاری ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به جموجۆڵه‌كانی توركیا له دۆسییه‌ی سوریادا، واشنتن خوازیار نییه قه‌یرانێكی گه‌وره له گه‌ڵ توركیادا دروست بكات، چونكه ئه‌نقه‌ره هاوپه‌یمانێكی گرنگه بۆ ئه‌و.
راوێژكاره‌كه‌ی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێی وایه ئه‌گه‌ر هه‌یه هێرشه ئاسمانییه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا زیاد بكات به تایبه‌ت له گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیادا ، بۆیه پێویسته ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردانی دبلۆماتی بكات بۆ سازكردنی دانوستانی ئاشتی له نێوان كورد‌و توركه‌كان.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كاركردن له‌م بواره‌دا پێویستی به فشاری ئه‌مریكا هه‌یه له دۆسییه‌ی فرۆكه‌ی ئیف-16 دا، هه‌روه‌ها پاڵنانی كورده‌كان بۆ ره‌زایبوون به ئاشتی له‌گه‌ڵ توركیادا.
بۆلۆك ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و پرسیارانه‌ی له هه‌ندێك له ناوا‌نده‌كان ده‌كرێن سه‌باره‌ت به ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا، به‌ڵام پێكهاته‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌و هاوسه‌نگییه نوێیه‌وه، كارناكات بۆ گۆرینی ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا‌و ئه‌و هاوبه‌شیكردنه‌ی هه‌یه‌تی له گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.