به‌رپرسێكی ئه‌مریكا هوشداری ده‌دات له كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی توركیا له سوریادا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، “جۆن كێربی” وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كۆشكی سپی، هوشداریدا له ئه‌نجامدانی هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی زه‌مینی توركیا له باكووری رۆژئاوای سوریا.
كێربی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا به ئاژانسی روێتهرزی رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی راشكاوانه توركیای ئاگادار كردۆته‌وه سه‌باره‌ت به مه‌ترسی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی له باكووری خۆرئاوای سوریا، له كاتێكدا كه واشنتن پشتیوانی له مافی ئه‌نقه‌ره ده‌كاته‌وه بۆ به‌رگریكردن له خۆی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان له واشنتن خوازیارنیین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له باكووری رۆژئاوا سوریا ببینن.
هه‌روه‌ها هوشداریدا له‌وه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا مه‌ترسی زیاتر ده‌خاته سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه، مایه‌ی ههرشهشه بۆ سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سوریا، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌خاته به‌ر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره.
له بیستی مانگی تشرینی دووه‌می رابردووه‌وه، توركیا زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی كردۆته سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئه‌نقه‌ره هه‌ڕشه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی زه‌مینیش ده‌كات له باكووری سوریا، به مه‌به‌ستی به ئامانجكردنی شاری كۆبانی و مینبه‌ج و ته‌ل ریفعه‌ت.