واشنتن پۆست: سه‌ره‌ڕای گرژییه‌كانی توركیا، ئه‌مریكا كاروانه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانی له گه‌ڵ “هه‌سه‌ده” فراونتر ده‌كات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
به‌رپرسانی ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه زه‌مینییه‌كان له گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریا دیموكرات “هه‌سه‌ده” له باكووری سوریا، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، په‌ره‌پێدانی هێرشه‌كانی توركیا مه‌ترسییه‌كانی ئاسایشی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئهمریكاو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات چه‌ند جوڵه‌یه‌كی سنوورداری هاوبه‌شیان جێبه‌جێكردووه بۆ ئه‌نجامدانی كاروانی سه‌ربازی هاوبه‌ش و گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته له نێوان بنكه‌كاندا.
رۆژنامه‌كه له زاری سێ به‌رپرسی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی بباته سه‌رو هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی باكووری سوریا بكات، ئه‌مه‌ش ژیانی ئه‌مریكییه‌كان ده‌خاته مه‌ترسی و سه‌قامگیری چه‌ند ساڵی رابردووی ناوچه‌كه تێك ده‌دات.
هه‌روه‌ها واشنتن پۆست له زاری فه‌رهاد شامی وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بڵاویكرده‌وه، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كیان پێگه‌یشتووه سه‌رباره‌ت به ئه‌گه‌ری پێشڕهوێكردنی سنووردای هێزه‌كانی توركیا، یان ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن.
شامی هوشداریدا، له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكدا، 5 ملیۆن كه‌سی له دانیشتوانی ناوچه‌كه ئاواره ده‌بن و داعش جارێكی دیكه چالاك ده‌بێته‌وه‌و جه‌ختیشی كرده‌وه تاكه بژارده‌ی به‌رده‌م هێزه‌كانی سوریای دیموكرات شه‌ڕكردنه تا كۆتایی له پێناو پاراستنی گه‌ل و ناوچه‌كه.
به‌رپه‌رسێكی كۆشكی سپی به رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه‌ی راگه‌یاندبوو، ئه‌مریكا به نهێنی و ئاشكرا‌و به‌به‌رده‌وامی، ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه دژی كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانه، له‌وانه‌ش پێشره‌وی سه‌ربازی توركیا له ناو خاكی سوریادا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی پیشان نه‌داوه له‌سه‌ر بۆردوومانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا له سوریا‌و جه‌ختی كردۆته‌وه كه په‌ره‌پێدانی سه‌ربازی ده‌بێته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری سوریا‌و ئه‌و مه‌ترسیانه چاره‌سه‌ر ناكات كه توركیا باسیان لێوه ده‌كات.
رۆژنامه‌كه له زاری “برادلی بۆمان”ی شرۆڤه‌كاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و سه‌ربازی له‌دامه‌زراوه‌ی به‌رگری له دیموكراتییه‌ت له واشنتن بڵاویكرده‌وه. به بێ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو كه داعش ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی به‌ده‌سته‌وه بمایه، یان هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌زاران قوربانیان بدایه له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ كۆتایی هێنان به داعش، به بێ هاوكاری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، گه‌ر بمانه‌وێت به‌رده‌وامی بده‌ین به شكستهێنان به خیلافه‌تی داعش و گروپه تیرۆرستییه‌كان، ئه‌وا پێویستمان به هێز هه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌وه هێزه‌ش هێزه‌كانی سوریای دیموكراته، به‌رژوه‌ندی ئێمه له‌ودایه به‌رده‌وامبین له پشتیوانی كردنیان و هۆكارێك بین بۆ سه‌ركه‌وتنیان، پێوسته توركیاش له‌وه تێ بگات.
شرۆڤهكارهكهی ئه‌مریكا وتیشی: هه‌ڵسوكه‌وتی توركیا هاوشێوه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌مان نییه له ناتۆ، ئاماژه‌ی كرد به كڕینی سیستمی موشه‌كی S-400 روسیا له‌لایه‌ن توركیا‌و رێگرییه‌كانی ئه‌نقه‌ره له‌به‌رده‌م ئه‌ندامبوونی سوید و فینله‌ندا له په‌یمانی باكووری ئه‌تله‌سی “ناتۆ”.