به ئاماده‌بونی راوێژكارانی ئه‌مه‌ریكی، پێشمه‌رگه‌و هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق كۆبونه‌وه
سلێمانی-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ لەبارەگای میحوەری 6 لە مەخمور، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق روکن حامید لەفتە، سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق كۆبونه‌ته‌وه.
هه‌ریه‌كه له کۆڵۆنێڵ لانس، فەرماندەی هێزەکانی فەرەنسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و راوێژکارانی ئەمه‌ریکا، له كۆبونه‌وه‌كه ئامادەبون.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندوه، “بارودۆخی ئەمنی ناوچەی هاوبەش، پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراق، گفتوگۆیان لەبارەوەکرا”.
“جەخت لەسەر باشترکردنی پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی فەرماندە مەیدانییەکان كراوه‌ته‌وه، بەشێوەیەک لە تەواوی ناوچەکاندا بتوانن هەماهەنگی باشتر دروستبکەن” به‌پێی راگهیهنراوهكه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، “بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئاسایشی ناوچەکە، بڕیاردرا بەردەوامی بە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردولا بدرێت.”
له 5-7-2022 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگری عێراق، لە مەخمور کۆبونەوهو دروستكردنی دو لیوای هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و به‌رگری عێراق، به‌شێك بو له ته‌وه‌ری گفتوگۆكه به مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش له چیای قه‌ره‌چوغ.
چیای قه‌ره‌چوغ ده‌كه‌وێته سنوری مه‌خمور و یه‌كێكه له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداو چه‌كدارانی داعش له چیاكه په‌ناگه‌و حه‌شارگه‌یان دروستكردوه‌و له دوای 2017وه ناوبه‌ناو په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی گوندنشینی سنوره‌كه ده‌ده‌ن.