عێراق: كوژرانی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی داعش له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له چیای حه‌مرین
هه‌ولێڕ- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، سوپای عێراق كوژرانی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی داعشی راگه‌یاند، له زنجیره چیای حه‌مرینی رۆژهه‌ڵاتی وڵات.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، هێزی ئاسمانی عێراق چه‌ند بنكه‌یه‌كی داعشی كرده ئامانج له ناوچه‌ی “نارین”ی زنجیره چیاكانی حه‌مرین له كه‌رتی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای دیاله.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌نجامدرا، به پشت به‌ستن به زانیاری وردی هه‌واڵگری سه‌ربازی و به هه‌ماهه‌نگی شانه‌ی به ئامانجكردنی سه‌ر فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ هێزیكی “ده‌زگای دژه تیرۆر” ناوچه‌كه‌یان كیوماڵكردو ته‌رمی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی داعشیان دۆزییه‌وه.
شانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕێك چه‌ك و كه‌رسته‌و به‌ڵگه‌ی گرنگی داعش له ناوچه‌كه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه.
به گوێری به‌یاننامه‌كه، فه‌رمانده‌یی هاوبه‌ش به‌ڵینی ئه‌وه‌ی داوه به‌رداومبێت له راوه‌دوونانی شانه‌كانی داعش.