سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی توند له گه‌نده‌ڵكاره گه‌وره‌كان ده‌كات
هه‌ولێڕ- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی توند له گه‌نده‌ڵكاره گه‌وره‌كان ده‌كات و رایگه‌یاند، هەڵوێستی تایبەتیان دەبێت لەگەڵیان و “تەنیا بە لادان و پلە کەمکردنەوە ناوەستن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکەین.
له میانی سه‌ردانیكردنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و كۆبوونه‌وه له گه‌ڵ عەبدولئەمیر شمەرى وەزیرى ناوخۆ و چەند بەرپرسێکى باڵاى دیکەى ئەو وەزارەتە سودانی وتی: “رێوشوێن و رێکاره یاساییەکان بەردەوام دەبن، به دواداوچوون بۆ گەندەڵکارە بچووکەکان، گه‌نده‌ڵكاره گه‌وره‌كانمان له بیر نابه‌ن و بۆ گەورە بەرپرسانى گەندەڵ پێویستە هەڵوێستەیەکى تایبەتیمان هەبێت، چونكه، “ئەو کەسە بەرپرسە و دەسەڵاتى گەورەى هەیەو، بەرپرسى چینێکى زۆرى فەرمانبەرانە.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئەگەر “کەسێک لە رێگەکە لابدات و گەندەڵى بکات، تەنیا ئەوە نییە کە لایبدەم یان پلەکەى کەم بکەمەوە، نەخێر ئەو کەسە لێپێچینەوەى لەگەڵ دەکرێت کە شایستەى قەبارەى بەرپرسارێتییەکەى و ئەو ئەمانەتە بێت، كه له سەر شانیەتی و پارێزگاری لێ نه‌كردووه.