گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێك و برینداربوونی دووانی دیكه له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له گونده‌واری ده‌رعا
ده‌رعا- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، منداڵیك گیانی له ده‌ستداو دووانی دیكه كوژران به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی كه‌ره‌سته جه‌نگییه‌كان له ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی له رۆژهه‌ڵاتی شاری شێخ میسكین له گونده‌واری ده‌رعا.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان به نۆرس پرێسیان راگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه بووه هۆی برینداربوونی سێ منداڵ، له كاتی گه‌یاندنیان به نه‌خۆشخانه‌ی نیشتیمانی شاری ده‌رعا یه‌كێكیان گیانی له ده‌ستدا.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، دوو منداڵه‌كه‌ی دیكه هێشتا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن باری ته‌ندروستیان سه‌قامگیره‌و چه‌ندین پارچه له له‌شیانه.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو ده‌یان كه‌س له گونده‌واری ده‌رعا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی كه‌ره‌سته جه‌نگییه‌كان گیانیان له ده‌ستدا كه زۆربه‌یان منداڵن.