هێزه‌كانی توركیا به چه‌كی قورس گونده‌كانی باكووری حه‌سه‌كه بۆردوومان ده‌كه‌ن
ته‌ل ته‌مر- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و لایه‌نه‌كانی ئۆزسیۆنی سەربەوان، دوو گوندیان به چه‌كی قورس له گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مری باكووری حه‌سه‌كه بۆردوومانكرد، له رۆژئاوای كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌ل ته‌مر به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ، هێزه‌كانی توركیا به تۆپخانه‌ی قورس گوندی “كوزلییه” خۆرئاوای شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مری بۆردوومان كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتر به هه‌مان شێوه هێزه‌كانی توركیا به چه‌ند گولله تۆپێك گوندی “ته‌ل له‌به‌نی” كرده ئامانج.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، بۆردوومانه‌كان ته‌نها زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه‌و هیچ هه‌واڵیك نییه له باره‌ی زیانی گیانی.
گوند‌و شارۆچكه‌كانی گونده‌واری باكووری حه‌سه‌كه، رۆژانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆردوومان ده‌كرێن، هه‌روه‌ها چه‌ند هه‌وڵێكی دزه‌كردن هه‌بوو بۆ هه‌ندێك له گونده‌كانی ناوچه‌كه، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌بازی ته‌ل ته‌مر شكستیان پێ هێنرا، كه ئه‌مه‌ش پێشێلكارییه‌كی نوێی رێككه‌وتنی ئاگر بڕه.