کوژرانی گەنجێک بە فیشەکی جەندرمەی تورکیا لە باکووری ئیدلیب

ئیدلیب – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، گەنجێکی ئاوارەی دێرەزوور، لە ئیدلب، باکووری رۆژئاوای سوریا، لەکاتی هەوڵدان بۆ چوونە ناو خاکی تورکیا، لەلایەن “جەندرمە”ی تورکیاوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

 سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، خدر حسێن عەبدولڕەزاق (22 ساڵ) لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی سنووری سوریا و تورکیا لە باکووری ئیدلب، بە دەستی قەناس بەدەستەکانی جەندرمەکانی تورکیا ژیانی لەدەستداوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گەنجە  ئاوارەی گوندی زغایر جزیرەیە لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور و ساڵانێک لەمەوبەر وەک ئاوارەیەک لەگەڵ خێزانەکەی گەیشتووەتە ئیدلب، هەوڵیداوە بچێتە ناو تورکیا بە ئامانجی گەڕان کارێک بۆ یارمەتیدانی خێزانەکەی.