داعش وێنەی ئەندامانی بڵاودەکاتەوە

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، بۆ دووەمجار لەم هەفتەیەدا، ئاژانسی هەواڵی ئەعماق کە نزیکە لە دەوڵەتی ئیسلامی، وێنەی ئەندامانی خۆی لە سوریا بڵاوکردەوە،.

 ئەعماق رایگەیاندووە کە وێنەکان بەیعەتی ئەندامانی رێکخراوەکە نیشان دەدەن بۆ “خەلیفەی نوێ” ئەبو حەسەن ئەلحوسێن قوڕەشی، دوای کوشتنی خەلیفەی پێشووی رێکخراوەکە.

چوارشەممەی ڕابردوو، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە: “خەلیفەی ڕێکخراوەکە لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەردا کوژراوە”.

 ئەو وێنانەی دوێنێ بڵاوکراونەتەوە جیاوازن لە وێنەکانی پێشوو، بەو پێیەی چەکدارەکان بە جلوبەرگی ڕێکخراوەکەوە دەرکەوتوون و پشتێنی تەقینەوەیان لەبەردا بووە و لە ناو ژوورەکاندا دروشمی ڕێکخراوەکە بە دیوارەکانەوە هەڵواسراوە و تەنها چەکی سوکیان پێبووە، بە پێچەوانەی ئەو وێنانەی کە پێش دوو ڕۆژ بڵاوکراونەتەوە و ئۆتۆمبێلی چوار تایە و چەکی سووک و مامناوەندی پیشان دەدا.