هەولێر – نۆرس پرێس
راپۆرتێکی نێودەوڵەتی بەڵگاندن بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە عێراق دەکات، لە لایەن سەرانی داعشەوە، لە سەردەمی دەسەڵاتیاندا لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاته.
لە رپۆرتەکەدا “کۆمەڵێک مادەی کیمیایی/بایۆلۆژی” هاتووە کە رێکخراوەکە چەکی کیمیاوی لێ دروسەت کردوون، لەوانە “فۆسفایدی ئەلەمنیۆم، کلۆر، سیانید، نیکۆتین، ڕیسین و تالیۆم سەلفات”.
شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان بوونی بەڵگەیان پشتڕاست کردەوە کە داعش چەکی کیمیایی بەکارهێناوە لەو ناوچانەی کۆنترۆڵی کردبوون، لە ڕاپۆرتێکدا کە دوێنێ دووشەممە پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە بۆ گفتوگۆ لەسەرکردنی.
ڕاپۆرتی تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەوپێشبردنی لێپرسینەوە لە تاوانەکانی ئەو رێکخراوە ئاماژەی بە “کۆکردنەوەی بەڵگەی دیکۆمێنتاری و دیجیتاڵی و شایەتحاڵی” کردووە کە پەیوەستن بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە عێراق لە سەردەمی “خەلافەت”ی داعشدا لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2019 .
ئەو پسپۆڕانە لە ڕاپۆرتەکەیاندا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە رێکخراوەکە “موشەک و هاوەنی کیمیایی و تەقەمەنی کیمیایی بۆ نارنجۆکی دەستی، سەری کیمیایی و تەقەمەنی کیمیایی دروستکردووە و بەرهەمیهێناوە”.
راپۆرتەکە بە تایبەتی تیشکی خستوەتە سەر بەڵگەکان “سەلمێنەری ئەوەی داعش لە پەیوەنیەکانیان لە گەڵ رێکخستنی دارایی و لۆجستی و سەرانی سەرکردایەتی رێکخراوەکەدا باسی کردوون”.