سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر چاودێریكردنی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له خاكی هه‌رێم.
محەممەد تەقی ئوسانلو، فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “سنووری نێوان رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستان لەژێر کۆنترۆڵی هێزی چه‌كداری ئێرانه، بەڵام لە دیوی عێراقەوە جموجۆڵی تێکدەرانە هه‌یه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی داوایان لە بەرپرسانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردووە گرووپە تیرۆریستییەکان هەڵبوەشێننەوە، بەڵام بەداخەوە هیچ جۆرە هاوکارییەک لەوبارەوە نەکراوە”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان باش دەزانن کە ئێمە بە وردی بنکە و بارەگاکانی ئەو گرووپانە چاودێری دەکەین و دەمانتوانی سەرکردەیەکی ئەو گرووپانە بکەینە ئامانج، بەڵام بەهۆی ئەوەی هاوژین و ئەندامانی دیکەی خێزانەکەیی لەگەڵ بووە، ئەو کارەمان نەکرد.” فەرماندەکەی سوپای پاسداران وتی: دژی بوونی ئەمریکان لەنزیک سنوورەکانی ئێران و “کاتێک لەگەڵ ئەمریکییەکان رووبەڕوو دەبینەوە، کوردستانی عێراق دەبێت باجەکەی بدات.