داعش به‌رپرسیارێتی راگه‌یاند له به ئامانجكردنی به‌ربه‌ستێكی “هه‌سه‌ده” له دێره زوور
دێره زوور- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی راگه‌یاند، له به ئامانجكردنی به‌ربه‌ستیكی سه‌ربازی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” له گونده‌واری باكووری دێره زوور له رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌عماقی نزیك له رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند، چه‌كداره‌كانی سه‌ر داعش به چه‌كی ره‌شاش به‌ربه‌ستێكی سه‌ربازی “هه‌سه‌ده”یان كرده ئامانج له ده‌روازه‌ی شارۆگه‌ی “حوره‌یجی” سه‌ر به ناحییه‌ی صور له گونده‌واری باكووری دێره زوور.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له هێرشه‌كه‌دا ئه‌ندامێكی هه‌سه‌ده له به‌ربه‌سته سه‌ربازییه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌م دواییانه شانه‌كانی رێكخراوی داعش هێرشه‌كانیان چڕكردۆته‌وه له گونده‌واری دێره زوور، له دوای راگه‌یاندنی كوژرانی “ئه‌بو حه‌سه‌ن هاشمی قوره‌شی” خه‌لیفه‌ی پێشووی داعش و دانانی “ئه‌بو حوسین حوسینی هاشمی قوره‌شی”ی به خه‌لیفه‌ی نوێی داعش له كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو.
رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو، داعش به‌رپرسیارێتی خوێ راگه‌یاندبوو له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له شاری ره‌ققه‌ی باكووری سوریا.