هێزه‌كانی تو‌ركیا زیاتر له 40 گوند بۆردوومان ده‌كات له باكووری سوریا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
دوێنی یه‌ك شه‌ممه، هێزه‌كانی تو‌ركیا به تۆپخانه‌ی قورس و تانك زیاتر له 40 گوندی بردوومانكرد به درێژایی سنوور‌و هێڵی به‌ریه‌ك كه‌وتن له باكووری سوریا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات “هه‌سه‌ده” له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی تو‌ركیا به تۆپخانه‌ی قورس و تانك و چه‌كی دۆشكه زیاتر له 40 گوند‌و به‌نداوی شه‌هبای بۆردوومان كردووه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شه‌رڤانیان هه‌وڵێكی دزه‌كردنی هێزه‌كانی توركیایان شكست پێ هێنا له دیوی سایلۆكانی “ئوم كێف”ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر.
هه‌ر ئه‌مرۆش، تۆپخانەکانی تورکیا خاڵێکی سەربازی هێزەکانی حکومەتی سوریایان کردوەتە ئامانج، لە گوندی خان کە 35 کم لە رۆژهەڵاتی کۆبانیوە دوورەو گولله تۆپه‌كان له چوار ده‌وری گونده‌كه كه‌وتوون.
هاوكات تۆپخانه‌كانی تو‌ركیا گوندی قه‌ره‌مۆغ و كورانیان بۆردوومان كردووه له رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی، به‌پێی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان.
له بیستی مانگی تشرینی دووه‌می رابردووه‌وه، هێزه‌كانی تو‌ركیا به‌رده‌وامه له بۆردوومانكردنی ناوچه‌كانی باكووری سوریا، دانیشتوانی سڤیلی گونده‌كان و ژێر خانی ئابووری و دامه‌زراوه گشتییه‌كان ده‌كاته ئامانج.