هه‌ڵهاتنی ژماره‌یه‌ك له خێزانی عێراقی دانیشتووی كامپی هۆل
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی دووشههمه، ژماره‌یه‌ك له‌و خێزانا عێراقیانه‌ی دانیشتووی كامپی هۆلن هه‌ڵهاتن، به سوود وه‌رگرتن له ناسه‌قامگیری كه‌ش و هه‌واو دروستبوونی ته‌مێكی چڕ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له كاتی به‌ره به‌یانی زوودا، ژماره‌یه‌ك خێزانی عێراقی سوودیان له دروستبوونی ته‌مێكی چڕ وه‌رگرت و له خێوه‌ته‌كانیان هه‌ڵهاتن
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵاتووان سوودیان له كه‌ش و هه‌واو ره‌وشی ئه‌منی كامپه‌كه وه‌رگرتووه، به هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، دوای هه‌ڵهاتنی ژماره‌یه‌ك خێزانی عێراقی بۆ ده‌ره‌وه‌ی كامپه‌كه، باری نائاسیی له كامپهكهدا راگه‌یه‌ندراوه