تۆپخانەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندەکانی رۆژهەڵاتی کۆبانی دەکەن

کۆبانی – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی تورکیا بە تۆپخانەی قورس، گوند و خاڵەکانی سوپای سوریایان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی کۆبانی، کردەئامانج.

هێزەکانی تورکیا بەردەوامن لە بەئامانجکردنی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و ئەمەش دوای ئەو پەرەسەندنەی کە لە 20ی مانگی رابردووەوە دەستیپێکرد.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، تۆپخانەکانی تورکیا خاڵێکی سەربازی هێزەکانی حکومەتیان کردوەتە ئامانج، لە گوندی خان کە 35 کم لە رۆژهەڵاتی کۆبانیوە دوورە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، تۆپەکانی تورکیا چواردەوری گوندەکە و ناوەندی گوندەکەیان بە سێ گولە تۆپ کردوەتە ئامانج، دوای ئەوەی خاڵێکی سوپای سوریایان لەسەر گردی گوندەکە تۆپباران کرد.

  تۆپخانەیەک ئەو گردەی کردە ئامانج کە هێزەکانی سوپای سوریای تێدا جێگیر بوون لە گوندی خان لە رۆژهەڵاتی کۆبانی کە 35 کم لێیەوە دوورە.

هاوکات تۆپخانەکانی تورکیا گوندی قەرە  و کورانیان لە رۆژهەڵاتی کۆبانی تۆپباران کرد، بەپێی سەرچاوەکان.

دوای نیوەشەوی رۆژی یەکشەممە/دووشەممە، تۆپخانەکانی تورکیا بە چوار گولەتۆپ گوندی زورمەغار کە 35 کم لە رۆژهەڵاتی کۆبانی دوورە، کردە ئامانج.

پێگەکانی سوپای سوریا لە بیستی مانگی رابردووەوە بۆردومان کراون، لەکاتێکدا هێزەکانی تورکیا هێڵی سنووری لە گوندەواری باکوری حەڵەب لە رڕۆژئاوا تا دێریک لە رۆژهەڵات دەکەنە ئامانج.

ئامادەکردنی: سامر عوسمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان