له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا.. بۆ دووه‌م جار سه‌ربازگه‌یه‌كی توركیا له عێراق كرایه ئامانج
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، جارێكی دیكه سه‌ربازگه‌ی زێلکانی توركیا له باكووری عێراق به موشه‌ك بۆردوومانكرا، لەکاتێکدا كه شەوی رابردوو بە چوار موشه‌كی گراد سەربازگەکە کرابووه ئامانج.
میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاند، به هه‌شت موشه‌كی كاتیۆشا هێرش كراوه‌ته سه‌ربازگه‌ی زێلكانی رۆژ‌هه‌ڵاتی پارێزگای نینه‌وا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك هه‌بێت له باری زیانی هێرشه‌كه.
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا ئه‌مه دووه‌م جاره هێرش بكرێته سه‌ر سه‌ربازگه‌كه‌ی توركیا، شه‌وی شه‌ممه سه‌ربازگه‌كه به چوار موشه‌كی گراد كرابووه ئامانج.
گروپی “لیوا ئه‌حرار عێراق” بەرپرسیارێتی خۆی لە بۆردوومانەکە راگەیاند.
هه‌شتی تشرینی دووه‌می رابردووش هه‌مان بنكه بۆردوومان كرابوو گروپی “لیوا ئه‌حرار عێراق” به‌رپرسیارێتی خۆی له بۆردوومانكه راگه‌یاند.
له دوای هێرشه‌كه لیوا ئه‌حرار عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێرشه‌كانیان راناگرن و به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌كو ده‌رچوونی دووایین سه‌ربازی توركیا له خاكی عێراق.
لە ساڵی 2022دا، زیاتر لە 10 جار سەربازگەی تورکیا لە زێلکان بۆردوومان کراوە.
سەربازگەی تورکیا لە زێلکان لە ساڵی 2015ـەوە دروستکراوە و دەکەوێتە بناری چیای مەقلووب لە دەشتی نەینەوا.