له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا.. گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا دوو هه‌زار دار زه‌یتون له عه‌فرین ده‌بڕنه‌وه
عه‌فرین- نۆرس پرێس
گروپه‌كانی “جه‌یش وه‌ته‌نی” سه‌ر به توركیا زیاتر له دوو هه‌زار دارای به‌رداریان له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا له عه‌فرین و گونده‌واره‌كه‌ی بڕیوه‌ته‌وه.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، له حه‌ڤده پرۆسه‌ی بڕینی داره به‌رداره‌كان له ناوچه جیاجیاكانی عه‌فرین گونده‌واره‌كه‌ی له باكووری حه‌له‌ب، گروپه‌كان زیاتر له 2224 دار زه‌یتونیان بڕیوه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 21 كه‌س له دانیشتوانی عه‌فرین له لایه‌ن “جه‌یش وه‌ته‌نی” و پۆلیسی سه‌ربازی و هه‌واڵگری توركیا به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستگیركراون و رفیندراون، یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان به به‌رامبه‌ر به 200 دولاری ئه‌مریكی ئازاداكرداوه‌و سیانی دیكه‌ش ده‌ست درێژی كراوه‌ته سه‌ریان. هه‌روه‌ها زیاتر له 69 حاڵه‌تی پێشێلكاری ده‌خاته روو كه یازده‌یان تایبه‌تن به فرۆشتن و داگیكردنی خانووبه‌ره‌ی دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه له عه‌فرین و گونده‌واره‌كه‌ی.
راپۆرته‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه “جه‌یشی وته‌نی” 13 جار پاره‌ی به زۆر له خاوه‌ن كارگه‌و بازرگانه‌كان وه‌رگرتووه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گروپی عه‌مشان بڕی 2500 دۆلاری ئه‌مریكی له بازرگانانی زه‌یتون له ناوچه‌كه وه‌رگرتووه، له گه‌ڵ وه‌رگرتنی 1000 دۆلار له خاوه‌ن كارگه‌كانی تایبه‌ت به به‌رهه‌م هێنانی زه‌یتی زه‌یتون له هه‌ردوو شارۆچكه‌ی شێخ حه‌دیدو موعبه‌ته‌لی.
هه‌روه‌ها گروپی “جه‌یش نوخبه” دانیشتوانی گوندی “شیخۆتكا”ی سه‌ر به شارۆكه‌ی موعبه‌ته‌لی ناچاركردووه ته‌نه‌كه‌یه‌ك زیتی زه‌یتونیان بده‌نی، هه‌روه‌ها خاوه‌ن باخه‌كانی ناچار كردووه به راده‌ستكردنی 10% به‌رهه‌مه‌كانی زه‌یتون، ئه‌گینا ده‌ستگیر ده‌كرێن.
راپۆرته‌كه 22 رووداوی دزی “جه‌یشی وته‌نی” تۆمار كردووه كه بریتیین له دزینی به‌رهه‌می 728 دار زه‌یتون و بردنی 10 ته‌نه‌كه زه‌یتون به زه‌بری هێز له ژنێكی دانیشتووی گوندی “قزلباشی” سه‌ر به شارۆچكه‌ی بولبول، به‌بیانووی پاراستنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له دزی.
هه‌روه‌ها 3 حاڵه‌تی ده‌ستگردتن به‌سه‌ر زه‌وی چیندراو به زیتون ئاشكرا ده‌كات، له لایه‌ن گروپه‌كانی “مونته‌سیر بی ئه‌ڵاو سقور شیمال و جه‌یش نوخبه” له گوند‌و شارۆچكه‌كانی عه‌فرین.
له مانگی ئازاری ساڵی 2018ه‌وه هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سه‌ر به وڵاته، عه‌فرینیان داگیركردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیاتر له 300 هه‌زار كه‌س له دانیشتووی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه ئاواره بوونه.