له یه‌ك رۆژدا.. هێزه‌كانی توركیا 46 گوند له رۆژئاوای كوردستان بۆردوومان ده‌كات
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
هێزه‌كانی توركیا به درێژایی، رۆژی شه‌ممه، به تۆپخانه‌ی قورس و تانك و فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان، زیاتر له 46 گونده‌ی له رۆژئاوای كوردستان بۆردوومانكردووه.
له بیستی مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه هێزه‌كانی توركیا به‌رده‌وامه له بۆردوومانكردنی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و، هێرشی كردۆته سه‌ر دانیشتوانی سڤیلی گونده‌كان و ژێرخانی ناوچه‌كه‌و دامه‌زراوه گشتییه‌كان.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” رایگه‌یاند، دوێنی شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا زیاتر له 46 گوندیان بۆردوومانكردووه له باكووری سوریا، به تۆپخانه‌ی قورس هێرشی كردۆته سه‌ر گونده‌كانی “ته‌ل له‌به‌ن، ته‌ل ته‌ویل، ئوم كیف و كوزلییه”ی باكووری حه‌سه‌كه.
هه‌روه‌ها به تۆپخانه‌ی قورس و هاوه‌ن هێرشی كردۆته سه‌ر گونده‌كانی “زۆر مه‌غار، چارقلی، كوران، خه‌راب بیسان، قه‌رمه‌مۆغ، جیسان و شارۆچكه‌ی شیوخ له كۆبانی و گونده‌كانی “كۆر حه‌سه‌ن، بیر كیتك، سه‌لیبی، عه‌فدۆكه، شۆربه نیسك، موعه‌له‌ق، سه‌یدا، خالیدییه، دبس، ئیبراهیم كوردۆ، ئه‌بو نیتۆنه”ی رۆژ ئاوای گرێی سپی.
له مونبیج هێزه‌كانی توركیا به هاوه‌ن هێرشیان كردۆته سه‌ر گونده‌كانی “ئوم عه‌دسه، گرێ هیوك، عون دادات، هوشرییه.
جگه له‌وه‌ش هه‌ر یه‌ك له گونده‌كانی “بینه، سوغۆناكه، مه‌یاسه، تات مۆراش، مه‌عه‌ناز، شوارگه، زیوان، مه‌دیونه، حیربل، سموقه، ته‌ل مه‌زیق، مینگ، عه‌ین دیقنه، بیلۆنییه، شێخ عیسا‌و شارۆچكه‌ی ته‌ل ریفعه‌ت 39 جار به تۆپخانه‌ی قورس و 20 جار به هاوه‌ن بۆردوومانكراون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، توركیا به تۆپخانه‌ی قورس و چه‌كی دۆشكه، شارۆچكه‌ی كه‌نته‌ری و گوندی سویدییه‌و ده‌وروبه‌ری سایلۆكانی عه‌ین عیسا‌و گونده‌كانی “ئه‌سه‌دییه‌و بۆبی و خه‌زراوی” بۆردوومانكردووه.
هه‌روه‌ها هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانیانی كردۆته ئامانج له نزیك گوندی “رایا” له ئاكامدا دوو ئه‌ندامی هه‌سه‌ده گیانیان له ده‌ستداوه.
توركیا به هه‌موو جۆره چه‌كێك به‌رده‌وامه له هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سوریا له شه‌هبای رۆژ ئاواوه هه‌تاوه‌كو دێریكی رۆژ هه‌ڵات.