ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران “پۆلیسی ره‌وشت”ی تۆمه‌تبار به كوشتنی ژینا ئه‌مینی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر مونته‌زه‌ری داواكاری گشتی ئێران هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی “پۆلیسی ره‌وشت”ی ئێرانی راگه‌یاند، كه تۆمه‌تباره به كوشتنی ژینا ئه‌مینی كچه كورد له ناوه‌راستی مانگی ئه‌یلولی رابردوو له تاران.
مونته‌زه‌ری له میانه‌ی كۆنگه‌ره‌یه‌كی ئاینی له شاری قوم رایگه‌یاند، “پۆلیسی ره‌وشت” هیچ په‌ێوه‌ندییه‌كی نییه به دادگاكان و ئه‌و لایه‌نه‌ی دروستی كردبوو هه‌ڵی وه‌شاندۆته‌وه.
ئه‌م قه‌سانه‌ی مونته‌زه‌ری له وه‌ڵامی پرسیاریكدا هات سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆلیسی ره‌وشت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “پۆلیسی ره‌وشت” له هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی بڕیاری دروستكردنی درابوو، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت له چاودێریكردنی هه‌ڵسوكه‌وته‌كان له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌و یاسایه ده‌چنه‌وه كه ژنان پابه‌ند ده‌كات به پۆشینی له‌چك و له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌شدا ئه‌نجامه‌كان راده‌گێنن، جه‌ختیشی كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌ك هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دوایه‌یان پشتگوێ نه‌خستووه كه ماوه‌ی دوو مانگه به‌رده‌وامه.
پۆلیسی ره‌وشت له‌سه‌رده‌می حوكمرانی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی نه‌جادی سه‌رۆكی پێشووتری ئێران دروستكرابوو، بۆ پابه‌ندكردنی هاوڵاتیان به پۆشینی جلوبه‌رگی ئیسلامی له‌وانه‌ش سه‌رپۆش.
ناوی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه وه‌كو مانشیتی سه‌ركی ده‌هات سه‌باره‌ت به هه‌واڵی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، چونكه هۆكاری سه‌ره‌كی بوو له مردنی ژینیا ئه‌مینی كاتێك له تاران به تۆمه‌تی پابه‌ندنه‌بوون به جل و به‌رگی شه‌ره‌عی ده‌ستگیركراو به گوێره‌ی قسه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دووچاری لێدان هاتبوو، پاشان گیانی له ده‌ستدا.