ئێران سێ کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دەدات

هەولێر – نۆرس پرێس

میدیای دەزگای دادوەریی ئێران رایگەیاند، “حوسێن ئەردۆخانزادە، شاهین ئیمانی مەحموودئاباد، میلا ئەشرافی و مەنوچەهر شەهبەندی” بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل و رفاندن، لەلایەن دادگەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سزاکەیان بەسەردا جێبەجێ کرا.

لەبارەی دۆسیەی ئەو چوار کەسەوە دەزگای دادوەریی ئێران دەڵێت، ئەم گرووپە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتڵاعات دەستگیر کرابوون. گرووپەکە تۆمەتبارن بەوەی کە بە سەرپەرشتی و ئاراستەکردنی دەزگای سیخوڕیی ئیسرائیل رۆڵیان هەبووە لە دزین و تێکدانی موڵکی گشتی و کەسی، هەروەها رفاندن و وەرگرتنی دانپێدانانی ساختە.

دەزگای دادوەریی ئێران هەروەها رایگەیاندووە، سێ کەسی دیکە کە پەیوەندییان بە دۆسیەکەوە هەبووە، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی، بەشداری لە رفاندن و هەڵگرتنی نایاسایی چەک بە 5 تاوەکو 10 ساڵ بەند کران.