مەزڵوم عەبدی: پێشوازی لە هەڵوێستە نێودەوڵەتیەکان دەکەین و هیوادارین بکرێن بە هەنگاوی کردەیی
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، پێشوازی لە هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکان کرد بەرامبەر هەڕەشەکانی تورکیا، هاوکات داوای کرد ئەو هەڵوێستانە بۆ هەنگاوی کردەیی وەربگێڕدرێن.
ئهولێدوانهی فەرماندەی گشتی “هەسەدە” وەک ئاماژەیەک بۆ هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکان هات لە ڕەتکردنەوەیان بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی ئەنکەرەدا، کە هەڕەشەی دەستپێکردنی کردبوو بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.
عەبدی، لە تویتێکدا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکانی ڕەتکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی “بەباشی پێشوازییان لێدەکرێت”.
عەبدی هەروەها شانازی خۆی بە هاوبەشی نێودەوڵەتی “لە چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا” دەربڕی.
عەبدی لە تویتەکەیدا دەڵێ: هیوادارین ئەو هەڵوێستانە وەربگێڕدرێن بۆ هەنگاوی کردەیی بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی سوپای تورکیا و دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی دادپەروەرانە بۆ قەیرانی سوریا و پرسی کورد لەو وڵاتە.