ئەردۆگان: ئەمریکییەکان هەزارەها کیلۆمەتر هاتوون بۆ پشتگیریکردنی تیرۆر

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوابەدوای هۆشدارییەکانی ئەمریکا بۆ تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی لە سوریا و دەرکەوتنی هەڵوێستەکانی رەتکردنەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەمریکییەکان هەزاران کیلۆمەتریان بڕیووه و هاتوون بۆ “پشتیوانیکردنی تیرۆر”.

 ئەمەش لە وتارێکدا هات کە دوێنێ شەممە، لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە ئورفا لە باشووری تورکیا لەسەر سنووری سوریا پێشکەشی کرد.

 ئەردۆگان تۆمەتەکانی پێشووی خۆی لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هێرشکردنە سەر سنوورەکانی باشووری تورکیا دووپاتکردەوە، کە “هەسەدە” بە توندی رەتیدەکاتەوە و دەڵێت پابەندە بە هەموو رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانەوە.

 سەرۆک کۆماری تورکیا ئیرادەی وڵاتەکەی بۆ تەواوکردنی “زنجیرەی ئەمنی” نوێکردەوە و وتی: ئێمە هەرگیز پاشەکشە ناکەین.

 واشنتۆن هۆشداری توندی داوە بە ئەنکەر، ئەوەش دوای نزیکەی هەفتەیەک لە هێرشە ئاسمانییەکانی کە ژێرخانی مەدەنی و سەربازیی بەرفراوان و شوێنەکانی کردە ئامانج، لەنێویاندا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە ناوچەکانی باکوری سوریا و لە ئەنجامدا  52 کەس گیانیانلەدەستد و 46 برینداری لێکەوتەوە کە زۆربەیان هاوڵاتیانی سڤیلن.

 پێنجشەممەی رابردوو، وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار وتی، “ئەمریکا داوای لە تورکیا کرد پێداچوونەوە بە لێکۆڵینەوەکانی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی لە باکووری سوریا بکات.”

 هەر لەو ڕۆژەدا، وەزیری بەرگری ئەمریکا، لۆید جەیمس ئۆستین، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ هاوتا تورکەکەی “دژایەتیی توندی” خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا دووپات کردوەتەوە.

 ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : فنزە تەمۆ