تۆپخانه‌كانی تورکیا گونده‌واری باکوری حەسەکە دەکاتە ئامانج
حەسەکە – نۆرس پرێس
سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی تورکیا و گرووپە چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به ئه‌نكه‌ره گوندێکی سه‌ر به “تەلتەمر”یان لە باکووری شاری حەسەکە بۆردومان کرد.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی سەربازی تەلتەمر بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی تورکیا گوندی “ئوم ئەلکیف”ی باکووری شارۆچکەکەیان، تۆپباران کرد.
شەوی ڕابردوو گوندی ئوم ئەلکیف و گوندەکانی ئەلکوزەلیە و تەل جومعە لە گونده‌واری شارۆچکەکە بۆردومانكران.
بەپێی سەرچاوە سەربازییەکە زیانه‌كان ته‌نها مادی.
ڕۆژانە گوندەکانی شارۆچکەی تەل تەمر بە چەکی قورس لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێن، ئەمەش پێشێلکردنی بەردەوامی ڕێککەوتنی ئاگربەست نێوان توركیا و ڕوسیایه، هه‌رچه‌نده گوندی ئوم ئەلکیف تەنها 2 کم لە بنکەی کەفیلکەری ڕوسیاوه دووره.