سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

فەرماندەیەکی سەربازی لە سوپای پاسدارانی ئێران، هەرێمی کوردستانی عێراقی ئاگادارکردەوە کە باجی بوونی ئەمریکییەکان لەسەر سنوورەکانی وڵاتەکەی قورس دەبێت، جارێکی دیکە داوای لە هەولێر کرد گروپەکانی دژبەری تاران هەڵبوەشێنێتەوە.

 محەممەد تەقی ئۆسانلوو، رێبەری سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە گەڵ میدیای دەوڵەتیی، رایگەیاند:” ئاگادارین کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکییەکان ناشارنەوە و ئەمە کاروباری ئەوانە.”

 بەڵام هۆشداریشیدا لەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق باجی بوونی ئەمریکییەکان لە سنوورەکە دەدات و “کاتێک رووبەڕوویان دەبینەوە”، وەک خۆی دەڵێت.

 ئۆسانلوو ئاماژەی بەوەشکرد، “دۆسیەی روون لەسەر گروپە دژبەرەکانی تاران ئامادەکراوە کە لەلایەن هەرێمی کوردستانی عێراقەوە لەباوەش دەگیرێن، جارێکی دیکە داوا کراوە لە هەولێر کە رادەستی ئێرانیان بکاتەوە.”

 ئەو سەرکردە سەربازییە ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو گروپانەشیان لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە کردووە، بەڵام ئەم دووەمیان وەڵامی نەداوەتەوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، سنوورەکانی عێراق شاهیدی ئەو جۆرە جموجۆڵانەن کە ئێران ناسەقامگیری دەکەن.

 ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : هۆزان زوبەیر