په‌رله‌مانتارێكی كاته‌لۆنیا داوا ده‌كات پشتیوانی له به‌ڕێوه‌به‌رێی خۆسه‌ری بكرێت
ته‌ل ته‌مر- نۆرس پرێس
“روبین واگینسبیرگ” ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كاته‌لۆنیا داوای كرد پشتیوانی به‌ڕێوبه‌ر‌ێی خۆسه‌ری بكرێت، له كاتێكدا كه هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
رۆژی شه‌ممه، شاندێكی په‌رله‌مانی كاته‌لؤنیا به سه‌رۆكایه‌تی “روبين واغنسبيرغ” ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كاته‌لۆنیا و “مارك بارباسیل”ی یاریده‌ده‌ری سه‌ردانی باره‌گای په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ریان كرد له قامیشلۆ.
شانده‌كه له گه‌ڵ “به‌دران چیا كورد” هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و و نوێنه‌رانی خۆسه‌ری كۆبووه‌وه.
واگینسبیرگ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سه‌ردانه‌كیان بۆ ئه‌وه‌یه پشتیوانی خۆیان ده‌رببرن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێی خۆسه‌ری له كاتێكدا كه هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی كاته‌لۆنیا داوای له وڵاتانی جیهان كرد پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌رێی خۆسه‌ری و گه‌لی ناوچه‌كه بكه‌ن، چونكه ئه‌مه كاتێكی گونجاوه بۆ ئه‌و پشتیوانیكردنه.
له‌به‌رامبه‌ردا چیا كورد به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كردوو، هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا‌و قه‌یرانی سوریا و ره‌وشی ئابووری و خزمه‌تگوزاری ناوچه‌كه.
چیا كورد سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و واده‌كه‌ی به گرنگ ناوبرد، چونكه هاوكاته له گه‌ڵ هه‌ره‌شه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
به‌رپرسه‌كه‌ی خۆسه‌ری به پێویستی زانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كار بكات بۆ رێگری كردن له هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و داخستنی ئاسمانی سوریا له‌به‌رده‌م فرۆكه‌كانی توركیا كه بوونه‌ته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌و هۆكارێكه بۆ بوژانه‌وه‌ی داعش.
په‌رله‌مانی كاته‌لۆنیا له 20 تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2021، دانی نا به به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆ.