تۆپخانه‌كانی تو‌ركیا گوندێكی باكووری حه‌سه‌كه بۆردوومان ده‌كه‌ن
ته‌ل ته‌مر- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سه‌ر به‌و وڵاته، گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مریان بۆردوومانكرد له باكووری شاری حه‌سه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌ل ته‌مر به نۆرس پڕێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی تو‌ركیا به تۆپخانه‌ی قورس گوندی “ته‌ل له‌به‌ن”ی بۆردوومانكرد، كه ده‌كه‌وێته هێڵی به‌ریه‌ككه‌وتن له خۆرئاوای شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆردوومانه‌كه‌ی تو‌ركیا زیانی ماددی گه‌یانده خانووبه‌ره‌و كه‌لوپه‌لی هاوڵاتیان، بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێ بكه‌وێته‌وه.
بۆردوومانه‌كه‌ی تو‌ركیا دوای چه‌ند كاتژمێرێك دێت له هێرشكردنه سه‌ر گوندی كوزلییه‌ی رۆژئاوای ته‌ل ته‌مر.
له رۆژی پێنج شه‌ممه‌وه، ناوچه‌كانی به‌ریه‌ككه‌وتن له گونده‌واری باكووری حه‌سه‌كه جۆرێك له هێمنی به خۆوه ده‌بینێت، له چاو هێرشه چڕه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو، دوا به‌دوای راگه‌یاندنی ده‌ستپێكردنی هێرشه ئاسمانییه‌كانی تو‌ركیا له باكووری سوریا‌و عێراق له بیستی مانگی تشرینی رابردوو.