كه‌نه‌دا به نیازه 19 هاوڵاتی خۆی له كامپه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بگه‌رێنێته‌وه
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
حكومه‌تی كه‌نه‌دا ئاماده‌یی پیشاندا بۆ گێرانه‌وه‌ی 19 منداڵ و ژنی كه‌نه‌دی له كامپه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، به پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فیدراڵی.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی كه‌نه‌دا دوا ئه‌وه هات كه خێزانی ئه‌و 19 كه‌سه (6 ژن و 13 منداڵ) ئاماده‌كارییان ده‌كرد بۆ پێشكه‌شه‌كردنی یاداشتێك له‌به‌رده‌م دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به بڕیاری حكومه‌ت بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی گێرانه‌وه‌یان كه ده‌گاته ئاستی پێشێلكردنی په‌یماننامه‌ی ماف و ئازادییه‌كان.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دادگاكه، فه‌رمانگه‌ی كارووباری نێوده‌وڵه‌تی كه‌نه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه دۆسییه‌ی ئه‌و 19 هاوڵاتییه‌ی كه‌نه‌دا گه‌یشتۆته ئه‌وه ئاسته‌ی یارمه‌تی تایبه‌تییان پێشكه‌ش بكرێت.
به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كه هاوڵاتیانیان چونه‌ته ریزه‌كانی داعش، كه‌نه‌دا كه‌مترین ژماره‌ی هاوڵاتیانی خۆی له سوریا گێراوه‌ته‌وه‌و تاوه‌كو ئێستاش ژماره‌یه‌كی كه‌می ژن و م‌نداڵی گه‌رانۆته‌وه.
هاولاتیانی كه‌نه‌دا به‌شێكن له‌و خێزانه بیانیانه‌ی داعش كه له كامپه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایش و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
كه‌سوكاری ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌نه‌دا كه له كامپه‌كانی سوریادان، داوایان له دادگای فیدراڵی كرد كاربكات بۆ گێرانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه‌ی كه له كامپه‌كانی سوریادان.
له‌به‌رامبه‌ردا داواكاری گشتی پێی وایه ره‌زامه‌ندبوون له‌سه‌ر داواكاری ئه‌و خێزانانه، په‌یمانی مافه‌كان به شێوه‌یه‌كی ناراست بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری كه‌نه‌دا به‌رفراوان ده‌كات.
پارێزه‌رانی ئه‌و ژن و منداڵانه پێیان وایه هه‌ناگوه‌كه‌ی حكومه‌تی كه‌نه‌دا بۆ هاوكاری كردنی ئه‌و 19 ژن و منداڵه، هه‌نگاوێكی پێشوازی لێكراوه.