مەزلوم عەبدی: توركیا به‌بێ هیچ هۆكارێك و هیچ بیانویێك هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانمان
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لە بەرنامەی “واشنتۆن ئۆنلاین”ی ئاژانسی نۆرس پرێس، ڕایگه‌یاند ، توركیا به‌بێ هیچ هۆكارێك و هیچ بیانویێك هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانمان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته قه‌یرانێكی مرۆیی له ناوچه‌كه ، هه‌مو ئه‌و هه‌وڵه‌كان و هه‌وڵه‌كان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی خه‌رێكه شكست ده‌هێنێت،
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا عه‌بدی گوتی، به‌ڕایمن په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر هه‌ر چ ئاستێكبن، ئه‌وه به‌سه تا ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردان بكات و ڕێگری له توركیا بكات له ئه‌نجامدانی ئۆپڕاسیۆنی سه‌ربازی.
ڕاشیگه‌یاند، ئه‌مریكا ده‌توانێت زۆر شت بكات یه‌كه‌م ، توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه بۆیه ناچاره بڕیاره‌كانی ناتۆ چێ به‌چێ بكات، هیچ هۆكارێك نیه تاوه‌كو توركیا بیكاته بیانو بۆ ئه‌وه ناوچه‌كه داگیر بكات.
عه‌بدی ڕاشیگه‌یاند، له‌لایخۆمانه‌وه پێشنیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان كرد له ڕێگای گفتوگۆوه، ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی بكه‌ین ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، له‌لای ئێمه‌شه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك نیه بۆیه ئه‌وه له‌خۆیه‌وه بنه‌ڕه‌تێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ ڕوبدات، ئه‌مریكاش توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه فشار بخاته سه‌ر توركیا بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ڕابگرێت.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاشیگه‌یاند، ئێمه پێمانوایه كه توركیا ده‌یه‌وێت هێرشبكاته سه‌ر ناوچه‌كانمان بۆ یه‌ك هۆكار، ئه‌ویش “دژمنایه‌تی كورد”
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش توركیا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چێت، بۆیه ده‌یه‌وێت ئه‌و هێرشه بقستهوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆیه ئێمه ده‌بینین كه ئه‌و هێرشانه به‌رده‌وامه و ڕه‌نگه هێرش بكات، بۆیه ده‌ڵێن ده‌بێت فشاری زیاتر بكرێته سه‌ر توركیا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مریكا
له‌به‌شێكیتری قسه‌كانیدا عه‌بدی گوتی، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژئاوای كوردستان بونیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش هۆكارێكه كه ئه‌مریكا ڕێگری له توركیا بگرێت له ئه‌نجامدانی ئۆپڕاسیۆنی سه‌ربازی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌مریكا.