دوای ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی “داعش” بە چەک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە سوریا دەردەکەوێت
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ڕۆژی هەینی داعش لە ڕێگەی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، وێنەی چه‌كداره‌كانی به‌چه‌ك و ئۆتۆمبێلی زریپۆش له‌سوریا به‌ڵاوكرده‌وه ، ئه‌وه‌ش دوای چەند ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش ڕاگه‌یندرا به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیاوه .
لە وێنەکاندا، چه‌كدارانی ڕێکخراوەکە بە ئۆتۆمبێل و چەکی سووک و مامناوەند دەردەکەون.
لسه‌ر وێنه‌كانیش نوسرابوو “ئه‌م وێنانه وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه موبایه‌عه‌ی، سەرکردە نوێیەکەی داعشیان كردووه به‌ناوی، “ئەبی ئەلحەسەن حوسێن ئەلقورایشی”، دوای کوشتنی سەرکردەی پێشووی.
هەفتەی رابردوو هێزەکانی سوریای دیموکرات “هه‌سه‌ده” ئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆیان لە دژی داعش راگرت بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای كوردستان.
چوارشەممەی ڕابردووش، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کوشتنی سەرۆکی داعش “ئەبو ئەلحەسەن ئەلهەشەمی ئەلقوراشی پشتڕاستکردەوە.
له‌هەمان ڕۆژدا، وتەبێژی ڕێکخراوی داعش، ئەبو عومەر ئەلموهاجیر، کوشتنی “ئەبو ئەلحەسەن ئەلهەشەمی ئەلقورشی”ی ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی شوێن و کاتێ كوشتنه‌كه‌ی دیاری بکات.
هەروەها ڕێکخراوەکە دەستنیشانکردنی “ئەبو ئەلحەسەن الحوسێنی ئەلقوراشی” وەک سەرۆکی ڕێکخراوەکە بۆ جێگرتنەوەی کوژراوەکان ڕاگەیاند.
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئاژانسی “ئه‌عماق”ی نزیک لە ڕێکخراوی داعش، وێنەی چه‌كداره‌كانی ڕێکخراوەکەی لە میسر و ئۆغاندا و ڕۆژئاوای ئەفریقا و عێراق بڵاوکردەوە، کە بەیعەتیان بە سه‌رۆكی نوێی ڕێکخراوه‌كه‌دا.