له دوای راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی.. داعش به چه‌ك و زریپۆشه‌وه له سوریا ده‌رده‌كه‌وێت
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش، له رێگه‌ی پێگه‌كانی نزیكی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وێنه‌ی ئه‌ندامه‌كانی به چه‌ك و زریپۆشه‌وه له سوریا بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك له راگه‌یاندنێكی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات “هه‌سه‌ده” به راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به‌و رێكخراوه.
له وێنه‌كاندا ئه‌ندامانی داعش ده‌رده‌كه‌ون له گه‌ل ئۆتۆمبێڵی ده‌بڵ ئه‌كسل و چه‌كی سووك و مام ناوه‌ند.
له‌و وێنه‌كاندا ئه‌ندامانی داعش به‌یعه‌ت ده‌ده‌ن به خه‌لیفه‌ی نوێیان “ئه‌بو حه‌سه‌ن حوسین قوره‌شی” له دوای كوژرانی خه‌لیفه‌ی پێشوویان.
به هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا، هێزه‌كانی سوریا دیموكرات “هه‌سه‌ده” سه‌رجه‌م هەماهەنگیی و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و ئەمریکا ڕاگرتووه.
رۆژی چوار شه‌ممه، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌واڵی كوژرانی “ئه‌بو حه‌سه‌ن هاشمی قوره‌شی” خه‌لیفه‌ی داعشی پشت‌راست كرده‌وه.
هه‌ر هه‌مان رۆژ ” ئه‌بو عومه‌ر موهاجیری” وته‌بێژی داعش هه‌واڵی كوژرانی “ئه‌بو حه‌سه‌ن هاشمی قوره‌شی” راگه‌یاند، بێ ئه‌وه‌ی شوین و كاتی كوشتنی دیاری بكات.
هه‌روه‌ها داعش، “ئه‌بو حه‌سه‌ن حوسین قوره‌شی” وه‌كو خه‌لیفه‌ی نوێی دیاریكرد.
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا ئاژانسی ئه‌عماقی نزیك له رێكخراوی داعش، وێنه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌ی له هه‌ر یه‌ك له میسر‌و ئۆگهنداو رۆژئاوای ئه‌فریقیاو عێراق بڵاوكرده‌وه كه به‌یعه‌ت ده‌ده‌ن به خه‌لیفه‌ی نوێی رێكخراوه‌كه.