كوژرانی دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن ئه‌ندامی گروپێكی ئۆپۆزسیۆن له باكووری حه‌له‌ب
حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ستداو یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوون له كامپی شمارخی باكووری رۆژئاوای سوریا، به هۆی ناكۆكی نێوان دوو خێزان كه یه‌كێكیان سه‌ر به گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیایه.
په‌یامنێری نۆرس پرێس له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له كامپی شمارخی شاری ئیعزازی باكووری حه‌له‌ب راگه‌یاند، ئه‌ندامێكی فه‌یلقی سێی سه‌ر به گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری به ناوی ” مه‌راون محه‌مه‌د تاجیر” دوو برای كوشت به ناوه‌كانی فه‌یاز عیسا‌و محه‌مه‌د عیسا‌و عومه‌ر محومود عیسای ئامۆزایانی بیرنداركرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بكوژه‌كه به چه‌كیێكی مام ناوه‌ندی ئۆتۆماتێكی له كاتی نوێژی هه‌ینیدا ته‌قه‌ی لێیان كردووه‌و به‌ره‌و شوێنیكی نادیار هه‌ڵهاتووه.
له ئێستادا دانیشتوانی كامپه‌كه مه‌ترسیان هه‌یه له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ر عه‌شایه‌ره‌ی له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا، چونكه بكوژ‌و قوربانیان له دوو هۆزی جیاوازن.