درۆنێكی توركیا چیای ئاسۆس له‌ قه‌زای ماوه‌ت بۆردوومان ده‌كات و شه‌هیدو بریندار هه‌یه‌

هه‌ولێر- نۆرس پرێس

رۆژ هه‌ینی، فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی توركیا “دۆرن” چیای ئاسۆسی بۆردوومانكرد له‌ قه‌زای ماوه‌ت، به‌ هۆیه‌شه‌وه‌ كه‌سێك شه‌هیدبوو شه‌ی دیكه‌ش برینداربوونه‌ كه‌سێكیش بێ سه‌رو شوێنه‌.

کامەران حەسەن، قایمقامی شارۆچکەی ماوەت رایگه‌یاند، لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕاکەوانەوە نزیک گوندی گەڵاڵە و سەفرە لە چیای ئاسۆس بۆردوومانکرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، راستە چیای ئاسۆس “بارەگای پەکەکە”ی لێیە، بەڵام، ئەو شوێنەی کە بۆردوومان کراوە شوێنێکی سەلامەتە و خەڵکی سنوورەکە بە تایبەت لە پاییزان زۆرجار رووی تێدەکەن.

هاوكات ئاوات مه‌حمود بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای شارباژێر رایگەیاند، لە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر چیای ئاسۆس له‌ نزیك گوندی گه‌ڵاڵه‌ کەسێک گیانی لەدەستداوە، شەش کەس بریندارن و کەسێکیش بێسەروشوێنە.

ئەمساڵ چەند جارێک ناوچەکانی ماوەت و شارباژێر بۆردوومانکراون؛ دوایینیان رۆژی دووشەممە، 26-9-2022، بوو کە فڕۆکەکانی تورکیا گوندی گەڵاڵەی سنوورەکەیان بۆردوومانکرد.