كوژرانی دوو كه‌س له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی ده‌رعا
ده‌رعا- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان كرد له موختاری شارۆچكه‌یه‌ك و كه‌سێكی هاوه‌ڵی، له ئاكامدا هه‌ردووكیان ده‌ست به‌جێ كوژران.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان به “نۆرس پرێس”یان راگه‌یاند، محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان زوعبی موختاری شارۆچكه‌ی “تیبه”و ئه‌یاد عیسی زوعبی، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو به سواری ماتۆر ته‌قه‌یان لێكراوه له باشووری شارۆچكه‌كه‌و كوژران.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، ئه‌و دوو كه‌سه ده‌ست به‌جێ له شوێنی هێرشه‌كه گیانیان له ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، محه‌مه‌د زوعبی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه موختاری شارۆچكه‌كه‌یه و ئه‌یاد زوعبی كه‌سێكی سڤیله‌و له هیچ لایه‌نێكی سه‌ربازیدا كاری نه‌كردووه.
ماوه‌یه‌كه كوشتن و هێرشكردن له پارێزگای ده‌رعا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه، له كاتێكدا كه هه‌فته‌ی رابردوو كه‌می كردبوو دوای به دوای بڵاكردنه‌وه‌ی هێزێكی گه‌وره‌ی حكومه‌ت له شارۆ شارۆچكه‌كانی پارێزگاكه.