دەستپێکردنی چالاکییەکانی خولی نۆیەمی ڤیستیڤاڵی سینەمایی دهۆک
دهۆک – نۆرس پرێس
چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک، لە گەڕی نۆیەمی خۆیدا، بە ئامادەبوونی بینەرێکی بەرفراوان دەستیپێکرد، ئەمە جگە لە بەشداریی زۆرێک لە نووسەران و دەرهێنەرانی سینەما لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە.
ئەوەی گەڕی نۆیەمی جیادەکاتەوە، هەڵبژاردنی هۆڵی کامپی “دۆمیز”ی پەنابەرانی سوریایە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی فێستیڤاڵەکەوە وەک قۆناغێک بۆ نمایشکردنی چەند فیلمێکی سینەمایی.
لە فێستیڤاڵەکەدا 55 فیلمی هەمەچەشنە لە گەڵ فیلمە کوردی و بیانیەکاندا بەشداری دەکەن، جگە لە ئەنجامدانی سیمیناری رۆشنبیری بۆ تاوتوێکردنی چیرۆکی کۆچ و پەنابەری.
فێستیڤاڵەکە بە فیلمی کوردی “بووکی باران” لە دەرهێنانی حسێن حەسەن دەستیپێکرد، کە لە هۆڵی کۆنفڕانسەکانی زانکۆی دهۆک نمایشکرا.
فێستیڤاڵەکە بێ بەشداری هونەرمەندانی رۆژئاڤا و سوریا نەبوو، لەنێویاندا گیتارژەن”جودی هامۆ” بەشداربوو و خۆشحاڵی خۆی بە بەشداریکردنی دەربڕی، هەروەها خۆشحاڵی خۆی بە هەڵبژاردنی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی فێستیڤاڵەکەوە بۆ کامپی دۆمیز دەربڕی، تا هۆڵەکەی بکاتە سەکۆیەک بۆ نمایشکردن فیلمە سینەماییەکانی ئەمساڵ.
شاری دۆهوک ساڵانە ئەم فێستیڤاڵە سازدەکات، بۆ هاندانی گەنجانی نوێ بۆ پێشکەشکردنی بیرۆکەکانیان، هەروەها بۆ رەخساندنی دەرفەتی بەشداریکردنیان لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان، ئەمەش چەرخی فیلمە کوردیەکان بۆ پێشەوە پاڵدەنا.
شینوار کەمان دەرهێنەری سینەمایی کوردی باشوور رایگەیاند، “فێستیڤاڵی دهۆک بووەتە دەروازەیەک بۆ سینەما لە هەرێمی کوردستان و هاوکار بووە بۆ گەشەکردنی فیلمە کوردییەکان”.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، پێیوایە کە چەند ساڵێکی تر فیلمە کوردیەکان هاوپەڕی سینەمای نێودەوڵەتی دەبن و ئەمەش هیوای ئەوانە.
ژمارەی لیژنەکانی هەڵسەنگاندن پێنج لیژنەن، بە گشتی بیست ئەندام، لیژنەی ناوبژیوانی فیلمە درێژە نێودەوڵەتییەکان بە سەرۆکایەتی دەرهێنەر سۆلین یوسف دەکەن.
دەستەی هەڵسەنگاندنی فیلمە دیکۆمێنتاریەکان لە سێ ئەندام پێکدێت کە هەریەکەیان بەڕێوبەری ئەڵمانی پەیمانگای گۆتە لە هەولێر، ئەنایس پۆلێک و دەرهێنەر رێبەر دۆسکی، و بە سەرۆکایەتی دەرهێنەری ئەمریکی پاکستن وینتەرز.
سەبارەت بە دەستەی هەڵسەنگاندنی کورتە فیلمیش، جێنیفر سویدی و محەممەد شێخ دەرهێنەری سوری و تونا کاپتان لە ئەڵمانیاوە و ئەبو دار ئەمینی دەرهێنەری ئەفغانی سەرۆکایەتی دەکەن.
لیژنەی یەکێتی رەخنەگرانی جیهانی”فیبرسکی” پێکهاتووە لە سەڵاحەدین شن لە تورکیاوە و ڤالێریۆس کیجازیاس لە یۆنانەوە و جولیا دوپری لە رۆمانیاوە.