هێزەکانی حکومەت دەست بەسەر کۆگایەکی چەکی “داعش” دا دەگرن لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، هێزەکانی حکومەتی سوریا کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان دۆزیەوە، لە بادیەی ئەلدوەیر کە ٨٠ کم لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە دوورە، لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.

سه رچاوه یه كی سه ربازی له ئه ندازیاری سه ربازی هێزه كانی حكومه ت رایگه یاند كه یه كه كانی فیرقه ی چوار و ئه ندازیاری سه ربازی “كۆگایه كی داعشیان دۆزیوه ته وه كه بڕێكی زۆر چه ك و ته قه مه نی تێدابوو، کۆگاکە له ژوورێكی بچووكی ژێر زه ویدا به نایلۆن داپۆشرابوو”.

سەرچاوەکە کە بە هۆکاری ئەمنی پێی باش نەبوو ناوی ئاشکرا بکرێت، بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، کۆگاکە چەکی جۆری (کڵاشینکۆف، بی کەی سی، نارنجۆکی دەستی، تەقەمەنی دۆشکە، هاوەن، و کەرەستەی دروستکردنی تەقەمەنی)ی تێدابووە، جگە لەو ئاڵایانەی کە لۆگۆی ڕێکخراوەکەیان لەسەرە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای دانپێدانانی یەکێک لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە بووە کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر هێزەکانی حکومەت هەڵمەتێکیان بۆ پاکتاوکرادنی بادیەی دێرەزور و سوخنە و تەدمر دەستپێکرد، ئەمەش پێنجەمین هەڵمەتە لە سەرەتای ئەمساڵەوە، دوای زیادبوونی هێرشەکانی ئەو ڕێکخراوە، کە بیابانەکە وەک حەشارگەیەک بۆ خۆیان بەکاردەهێنێت.

گروپەکانی سەر بە ئێران و هێزەكانی حكومەت ناوچەیەكی بەرفراوانی بادیەی سووریا و لادێكانی رۆژهەڵاتی دێرەززۆر كۆنترۆڵ دەكەن، كە لەم دواییانەدا چەندین شەڕیان لەگەڵ داعش کردووە.

لە چواری تەمموزی ئەمساڵدا، ئەندامێکی فیرقەی چواری هێزەکانی حکومەت لە هێرشێکدا بە دۆشکە کە بارەگاکەیانی لە شارۆچکەی ئەلعەباس، گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کردبووە ئامانج، کوژرا.