وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان 54 حاڵهتی نوێی ئایدزی تۆماركردووه
ههولێر – نۆرس پرێس
وهزیری تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان د.سامان بەرزنجی ڕایگهیاند، لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا زیاتر لە 538 هەزار پشکنینی ئایدز لە هەرێمی کوردستان کراوە، لە کۆی ئەو پشنکنینانە 54 حاڵەتی ئایدز تۆمارکراون.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شار و شارۆچکەکان چەندین چالاکی بۆ هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی ئایدز رێکخستووە.
ئایدز واتە لاوازی و نەمانی بەرگری لەش، نەخۆشییەکەی درێژخایەنی ترسناکە و تا ئێستا چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ نەدۆزراوەتەوە و بەبێ دەنگی سیستەمی بەرگری مرۆڤەکە لەناودەبات.
ڤایرۆسەکە بە زۆری لە رێگەی سێکس، گواستنەوەی خوێن و بەکارهێنانی دووبارە سەرنج و کەلوپەلی پزیشکی کەسی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە.
نەتەوەیەکگرتووەکان یەکی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدز داناوە و بەپێی ئامارەکانیش تەنیا لە ساڵی 2021 دا یەک ملیۆن و 500 هەزار تووشبووی نوێی ئایدز لە جیهان تۆمارکراون و 650 هەزار کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.