وەزارەتی بەرگری ئهمریكا توركیا ئاگادار دهكاتهوه لە ئهنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژئاوای كوردستان
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هۆشداریی بە تورکیا دا لە ئهگهری دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێ له ڕۆژئاوای كوردستان.
لهڕاگهیندراوهكهی پنتاگۆن هاتووه، بەشێک لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییانهی توركیا مەترسی دروستكردووه، لەسەر ئهو کارمەندە ئەمریکییانی کە لەگەڵ هاوبەشە سوریاییەکان کاردەکەن بۆ شکستپێهێنانی دەوڵەتی ئیسلامی”داعش”.
بەپێی بەیاننامەکە، لوێد جێمس ئۆستن وەزیری بەرگری ئهمریكا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە هاوتا تورکەکەی ڕاگەیاندووە، “دژی” ههر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێن له سوریا.
ناوبراو نیگەرانیی خۆی لە پەرەسەندنی سهربازی و هێرشە ئاسمانییەکانی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان دهڕبڕی.
ئۆستن سەرەخۆشی لە قوربانیانی هێرشەکەی ١٣ی ئەم مانگە ئەستەنبوڵ کرد و جەختی لە گرنگی پەیوەندی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و تورکیا کردەوە.