فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كوژرانی “خه‌لیفه”ی داعش پشت‌راست ده‌كاته‌وه
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كوژرانی “ئەبو حەسەن ئەلهاشمی ئهلقورەشی “خه‌لیفه”ی داعشی پشت‌راست كرده‌وه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا رایگه‌یاند، “سه‌ركرده‌كه‌ی داعش له ناوه‌راستی مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو له‌لایه‌ن سوپای ئازادی سوریا له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ده‌رعا باشووری سوریا كوژراوه”.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، كوژرانی “ئەبو حەسەن” گورزێكی نوێیه بۆ داعش.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له ئێستادا داعش مایه‌ی مه‌ترسی نییه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌ڵام فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوبه‌شه‌كانی كار ده‌كه‌ن له سه‌ر شكستهێنانی به‌رده‌وامی رێكخراوه‌كه،
پێشتر ئه‌بو عومه‌ر موهاجیری وته‌بێژی داعش له تۆمارێكی ده‌نگیدا كوژرانی ئەبو حەسەن ئەلهاشمی ئەلقورەشی راگه‌یاندبوو، بێ ئه‌وه‌ی کات و شوێنی کوژرانی بخاته روو.
هه‌روه‌ها داعش ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه ئەبو حوسەین ئەلحوسەینی ئەلقورەشی بە “خەلیفە”ی نوێی رێکخراوەكه دیاریكراوه.