وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا دوو ملیۆن ڤاكسینی دژ به كۆلێرای وه‌رگرت
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
به پشتیوانی هه‌ردوو رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان “یونسیف” و ده‌ستپێشخه‌ری جیهانی ڤاكسینه‌كان “غاڤی”، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی سوریا دوو ملیۆن ڤاكسینی دژ به نه‌خۆشی كۆلێرای وه‌رگرت، كه له رێگای ده‌مه‌وه وه‌رده‌گیرێت.
حه‌سه‌ن غه‌باش وه‌زیری ته‌ندروستی سوریا به ئاژانسی سانای حكومه‌تی راگه‌یاند، ڤاكسینه‌كه بێ كێشیه‌و له هه‌موو جیهاندا به‌سه‌ركه‌وتویی به‌كارهێنراوه‌و كاریگه‌ری خۆی سه‌لماندووه.
ئاماژه‌ی به‌وهش كرد، سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوكراون بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی دژ به كۆلێرا كه ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت و ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه ته‌مه‌نیان یه‌ك ساڵ و به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه له ناوچه‌كانی گونده‌واری حه‌له‌ب و دێره‌زوور و حه‌سه‌كه‌و ره‌ققه.
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمی نوسینگه‌ی ته‌ندروستی سوریا، ژماره‌ی تووشبووان به كۆلێرا له‌و وڵاته گه‌یشتۆته 1556 حاڵه‌تی توشبوون و 49 گیان له‌ده‌ستدان.