
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشكردن بۆ سه‌ر گرتوخانه‌یه‌ك ئه‌ندامانی داعش له خۆده‌گرێت
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، نوسینگه‌ی كاروباری داد‌و چاكسازی له به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان حاڵه‌تی ئاماده‌كاری باشی راگه‌یاند، دوا به دوای ده‌ستكه‌وتنی چه‌ند زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشی شانه‌كانی داعش بۆ سه‌ر گرتوخانه‌یه‌ك كه ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌كه له خۆده‌گرێت.
نوسینگه‌كه له تویتێكدا رایگه‌یاند، لایه‌نه‌كانی ئاسایش زانیاری‌یان هه‌یه له‌باره‌ی ئاماده‌كاریی شانه‌كانی داعش بۆ هێرشكردنه سه‌ر گرتوخانه‌یه‌ك له گه‌ره‌كی “عه‌لایا”ی شاری قامیشلۆ كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌ستگیراوانی داعش له خۆده‌گرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ناوخۆ‌و كراوه بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك، وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌میش هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆة هه‌ڵمه‌تێكی پشكنینیان له ناو گرتوخانه‌كه ئه‌نجامداوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه “سایڵ زه‌وبه‌عی” فه‌رمانده له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی شه‌دادی له گونده‌واری باشووری حه‌سه‌كه رایگه‌یاند، زانیاری‌یان له به‌رده‌ستدایه سه‌باره‌ت به پلانی شانه نوستووه‌كانی داعش بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و گرتوخانانه‌ی ئه‌ندامانی داعشی تیادایه به سوود وه‌رگرتن له هێرشه‌كانی توركیا.
زه‌وبه‌عی له لێدوانێكیدا به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، شانه نوستووه‌كانی داعش ده‌ستیان به چالاكی كردووه له هه‌ردوو گونده‌واری باشووری حه‌سه‌كه‌و دێره‌زوور، هێزه سه‌ربازییه‌كانیان كردۆته ئامانج و فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ریان تیرۆركردووه.
له بیستی مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه، توركیا به فرۆكه‌ی جه‌نگی و درۆن و تۆپخانه ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بۆردوومان ده‌كات و ژێرخانی ئابووری “به تایبه‌ت دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان” ده‌كاته ئامانج، له گه‌ڵ خاڵه‌كانی سوپای سوریا‌و گونده‌كانی سه‌ر سنووری توركیا- سوریا.