وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كات به “پشتیوانیكردن له تیرۆر”
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، مه‌ولود چاویش ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌مریكای تۆمه‌ت باركرد به “پشتیوانیكردن له تیرۆر”، ئاماژه‌شی به‌هه‌وڵه‌كان كرد بۆ رێگریكردن له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی توركیا له ناوچه‌كانی باكووری سوریا.
جاویش ئۆغلۆ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له پاش كۆتایی هاتنی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یمانی ناتۆ له بۆخارستی پایته‌ختی رۆمانیا رایگه‌یاند، پشتیوانی هه‌ندێك له هاوپه‌یمانان به تایبه‌ت ئه‌مریكا له رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی سوریا، ئاشكرایه‌و پێوسته كۆتایی به‌و جۆره پشتیوانی كردنه بهێنرێت.
ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه كردنێكه بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده كه هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه له ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی دژ به داعش.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشی زه‌مینی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سوریا، چاویش ئۆغلۆ له لێدوانێكی پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند، “چه‌ند هه‌وڵێك ده‌بینن بۆ رێگریكردن له توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه”.
دوێنی سێ شه‌ممه، ئیبراهیم كالینی وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاندبوو، ده‌كرێت ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له سوریا به شێوازی جیاواز ئه‌مرۆ یان سبه‌ی یان هه‌ر كاتێكی دواتر ئه‌نجام بدرێت، ، بێ ئه‌وه‌ی موڵه‌ت له كه‌س وه‌ربگرین.
سه‌باره‌ت به ئه‌ندامێتی سوید و فینله‌ندا له په‌یمانی ناتۆ، وه‌زیره‌كه‌ی توركیا وتی: “هیچ هه‌نگاوێكی جیدیمان به دی نه‌كردووه سه‌باره‌ت به ئه‌ندامێتی سوید و فینله‌ندا له ناتۆ”، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه حكومه‌تی نوێی سوید راستگۆتره له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر”.